یاداشتنامە

بەڕێز/ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز/سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان

بەڕێز/ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

بەڕێز/ ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان

بەڕێز/ دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان

بەڕێز/ وزارەتی داد/ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

سەرەڕای ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا ژمارەیەك یاسا هەن كە ڕەوشی ئازادی رادەربڕین رێكدەخەن،بە تایبەتیش یاساکانی (یاسای کاری رۆژنامەوانی،یاسای مافی  بەدەستهێنانی زانياری، و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان). بەڵام رەوشی ئازادی رادەربڕین لە پاشەكشەدایە .ئنمە كە لەلای خوارەوە واژوومانكردووە،داوادەكەین هەرچی زوو پەلە بكەن لە پاراستن وپتەوكردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین بەشيَوەیەك كە:

١ . پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنی یاسای مافی  گەیشتن بەزانياری .

٢ . یاسای خۆپیشاندان بەشيَوەیەك هەمواربكرێتەوە كە گونجاوبێت لەگەڵ پيَوەرە ننودەوڵەتییەکان .

٣ . تۆمەتبارانی پێشيَلكاریيەکانی ئازادەی رادەربڕین بەزووترین کات بدرێن بەدادگا و ،دیاردەی "هەڵاتن لە سزا" بنبڕبکرێت .

#

ناوی سيانی

پیشە

ئیمزا