كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 2017/10/4 له شاری كه‌لار كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان ئه‌نجام درا .
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به گفتوگۆی كراوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌ستی پێ كرد .
كاری دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه دروستكردنی لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕبه‌نده‌كه بوو ، به‌تایبه‌ت لیژنه‌كانى كار و باری لوجستی و په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌رنامه‌و هتد ...
یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌به‌رواری 10-11 /2017/12 به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌درێت .