رۆژی چوار شەممە 20-3-2019 لەشاری هەولێر و لەنێو باڵەخانەی #رێكخراوی_ئاشتی_و_ئازادی، گروپی ئازادی رادەربڕین و پاڵپشتی میدیا لەكۆڕبەندی بەكۆمەڵایەتی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجامدرا.

لەسەرەتادا هیوا عومەر كار و پلانی ساڵی 2019ی گروپەكەی ئاماژە پێدا بەجۆرێك كە لەتۆماركردنی پێشێلكارییەكان بەردەوام دەبین و بەدواداچوون بۆ كەیسەكانی ئازادی رادەربڕین و پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ دەكەین و بەهێزكردنی تواناسازی بۆ گروپەكە دەكەین و سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی دروستكردنی پاڵپشتی بۆ گروپەكە ئەنجامدەدەین و پلانی بەهێزكردنی بەشی میدیایی گروپی ئازادی رادەربڕینی ئاماژە پێدا.

پاشان لەلایەن فەرمان رەشاد ئەندامی گروپەكە باسێك لەبارەی رەوشی ئازادی رادەربڕین لەسنوری پارێزگای هەولێر بەتایبەتی و كوردستان بەگشتیكرد، لەچوارچێوەی قسەكانیدا فەرمان ئاماژەی بەوەدا كە رەوشی ئازادی رادەربڕین بەبەراورد بەساڵی 2017 ئاستێكی خراپتری تۆماركردووە، هەر لەرێگریكردنی كاری میدیایی و داخستنی كەناڵی راگەیاندن و نەدانی مۆڵە بەكەناڵەكانی راگەیاندنی بینرا و بیستراو و خوێندراو، هەروەها لەبارەی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییەوە فەرمان ئاماژەی بەوەدا كە دەسەڵاتداران لەرێی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی سێبەرەوە هەوڵی قۆرخكردنی هاوكارییە مادییەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی سەربەخۆ دەدەن.

پاشان لەلایەن سەنگەر ساڵحەوە كە كۆردینەیتەری كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان باسی لەو ئامادەكارییانەكرد كە بۆ كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان لە2019دا كراوە.

لەكۆبونەوەكەدا دوای گفتوگۆی رەوشی ئازادی رادەربڕین و میدیا پلانی كاری گروپ بۆ ساڵی 2019 پەسەندكرا .