گروپی ژنانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، لەهەنگاوێكدا بۆ پاڵپشتی لەمانەوەی ئەو شوێنە گشتیانەی جیاوازی جێندەری كاڵ دەكەنەوە و كەشێكی گونجاویان بۆ دانیشتن و حەوانەوەی هەردوو ڕەگەز هەیە كۆبونەوەی كاری خۆیان لە كافێ خنجیلەكەی سلێمانی بەڕێكرد و بەشداربون لەو كەمپینەی میوانانی كافێكە لەسوشیال میدیا ڕایانگەیاندبوو.