بەئامانجی گفتوگۆكردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین، گروپی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕینی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی كارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان، لەشاری سلێمانی كۆبوەوە

لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای تاوتوێكردنی رەوشی ئازادی و ئازادیی رۆژنامەنوسی لەهەرێمی كوردستان، گفتوگۆكرا لەبارەی پلانی كاری داهاتوو و ئەنجامدانی چالاكی هەمەلایەنە بەئامانجی پاڵپشتیكردنی زیاتری رەوشی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەریی لەهەرێمی كوردستان .

 

                                      كۆبوونەوەكە لەسەنتەری میترۆ لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

هاوكات گروپی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لەبارەی شوێن و ناوەڕۆكی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان گفتوگۆیكرد كە بڕیارە پایزی ئەمساڵ لەپارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.

بەشێكی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ پێشوازیی و میوانداریكردن لەئەمجەد حسێن پەناهی برای شەهید رامین حسێن پەناهی و ئازاد سیجانی هاوڕێی، لەو دیدارەدا رەوشی ئازادییە گشتییەكان و رەوشی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵات و باشوری كوردستان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.