لە 26-12-2021 ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بەشداریكرد لەڕێکخستنی کۆنفرانسێك بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق.
کۆنفرانسەکە لەهەولێر لەلایەن ڕێکخراوی فریاكهوتنی میللەتی نەرویجیەوە بە هاوبەشی هاوپەیمانی تۆڕەکانی چاودێری ناوخۆ ڕێكخرا، نوێنهری بهشێك لە رێکخراوەكانی كۆمهڵی مهدهنی و نوێنەری سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بهشداریان تێداكرد.
وۆرکشۆپەکە ئامانجی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێک و گهیاندنی چهندین ڕاسپاردە بوو به لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پێناو باشترکردن و پەرەپێدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەعیراق، ههروهها ستایشی ئەو هەوڵانەش کرا کەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ههڵنژاردنهكان لەڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا ئەنجامیدا.تیشك خرایه سهرهۆشیاری و پەروەردەی هەڵبژاردن، لەم بوارەدا زنجیرەیەک ڕاسپاردە نوسرانهوه بەئامانجی هاوبەشکردنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ههروهها چەند تەوەرێک گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە گرنگترینیان بریتی بوون لەژینگەی یاسادانان و بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران و پشکی ژنان و کەمینەکان.