ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز له به‌رواری ٢٨-٥-٢٠٢٢ ۆركشۆپۆێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی له شاری هه‌ولێر ڕێكخست بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی داڕشتنی كۆرسێكی سه‌ربه‌خۆی جێنده‌ر بۆ به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.
ئامانج له داڕشتنی وه‌ها كۆرسێك په‌روه‌رده‌كردن و هوشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری قوتابیانی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندنه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی جێنده‌ر و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ری له سێكته‌ری میدیا.
به‌شداربووانی چالاكیه‌كه پێكهاتبوون له مامۆستایانی زانكۆی به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن لە زانکۆی موسڵ و بەسڕە، و چالاكوانان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی بواری ئافره‌تان.
ئه‌م چالاكیه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی”ده‌نگه‌كانمان “ كه ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز و بە پاڵپشتی دارایی (سیدا)ی سویدی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێی ده‌كه‌ن.