رۆژی سێشه‌ممه رێككه‌وتی 20ی ئه‌یلوولی 2022 له پارێزگای به‌سرا خوولی راهێنانی راهێنه‌رانی له بواری كاری هه‌ره‌وه‌زی له كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌ستپێكرد له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی( باشتركردنی بارودۆخی كار و په‌ره‌پێدانی كاره‌كان له‌ئاستی كێڵگه‌كان له‌كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراق) كه پڕۆژه‌ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تییه و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێبه‌جێی ده‌كات و یه‌كێتی ئه‌وروپا پاره‌داری كردووه.
خووله‌كه بۆ 25 كه‌سه له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان و یه‌كێتییه جووتیارییه‌كان و سه‌ندیكاكانی كرێكاران و رێكخراوه ناحكومییه تایبه‌تمه‌نده‌كان و نوێنه‌رانی لایه‌نی حكومی په‌یوه‌ندار.بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا رێبه‌ره‌كانی (بیركردنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی) و ( ده‌ست به هه‌ره‌وه‌زی بكه) پێشكه‌ش ده‌كرێن.راهێنانه‌كه له‌لایه‌ن راهێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌زاوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دوابه‌دوای خووله‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه راهێ،انهكهیان بینیووه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به‌راهێنان ئه‌نجام دان بۆ نوێ،هرانی كۆمه‌ڵ هه‌ره‌وه‌زییه‌كان له پارێزگای به‌سرا.