لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سەرەتا دەنگی ژنان“، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، بە پاڵپشتی رێکخراوی (Cordaid)-عێراق، وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانی گەنجان لە نوسینی توێژینەوەی لە ڕۆژانی ٣٠-٣١ی ئابی ٢٠٢٣ بۆ ١٢ توێژەری نێر و مێ لە ٦ پارێزگا جێبەجێ کرد (دۆهوک، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا، بەغدا، و بەسرە)، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان لە ئەنجامدان و پێشکەشکردنی توێژینەوە و ڕاپۆرت وەکو بەشێک لە پڕۆژەکەدا.