رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بەشداری کۆبوونەوەی یەکەمی دەستپێخەرییەکی نێودەوڵەتی بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڵکشانی شەپۆلەکانی نوێی دەسەڵاتخوازی کرد.

کۆبوونەوەکە لە شاری بەرشەلۆنە لە هەرێمی کەتەلۆنیا لە وڵاتی ئیسپانیا لە نێوان ٦-٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ڕێکخرا.

 

دەسپێشخەرییەکە لە ژێرناوی کارگەی ناتوندوتیژی The Nonviolence factory-TNF ئامانجیەتی وەڵامێکی باشتر بۆ شەپۆلی تاکڕەوی دروست بکات و لە کۆتاییدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتخوازییەوە بگوازرێتەوە بۆ دووبارە بونیادنانی ئیکۆ ــ سیستەمێکی نوێ کە توانای هەنگاونان و گۆڕینی داهاتووی هەبێت.

 

کارگەی ناتوندوتیژی ئامانجێتی ببێتە خاڵێکی ئاماژەی نێودەوڵەتی بۆ پێشخستنی ئەم سیستەمە کە بنەماکانی مافی مرۆڤ، ناتوندوتیژی و دیموکراسییە.

 

ئەم دەستپێشخەرییە قوتابخانەیەکی ڕاهێنان و کۆبوونەوە و بە یەکگەیاندنی کارەکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگایە کە تیشک دەخاتە سەر پێشخستنی ستراتیژییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پاوانخوازی و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە ناوچەی یۆرۆ ـ دەریای ناوەڕاست، ساڵانە لە بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت.

 

کارگەی ناتوندوتیژی لەلایەن رێکخراوی نۆڤاکت NOVACT بۆ ناتوندوتیژییەوە بە هاوکاری ڕێکخراوە پێشەنگەکانی بواری مافی مرۆڤ و خەباتی مەدەنیەوە رێکخرابوو.