لەرۆژی 12/4/202 ڕێکخراوی ئاشتی ئازادی کۆنفرانسی کۆتایی بۆ پڕۆژەی دەنگی ژنانی گەنج لەچوارچێوەی پرۆگرامی یەکەمی دەنگی ژنان، کە لەلایەن رێكخراوی کۆردیدی نێودەوڵەتییەوە پاڵشتی دەكرێت، ڕێکخست.

 

بە ئامادەبوونی گروپێکی نوخبەی پیاوانی ئایینی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەزگاکانی حکومەت، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، چاودێرانی مافەكانی مرۆڤ، كەسایەتی كۆمەڵایەتی، تۆڕی ٢٢٥٠، تیمی دەنگی ژنانی گەنج و تیمی توێژەرانی ژن و پیاو، كۆنفڕانسەكە بەڕێوەچوو.

 

لە میانی کۆنفرانسەکەدا دەرئەنجامەکانی ٦ مانگی كاركردنی پڕۆژەكە خرانەڕوو، هاوكات ئەو ڕاپۆرت و توێژینەوەیانەی کە لەلایەن دەنگی ژنانی گەنج و تیمێکی توێژەرەوە لە شەش پارێزگاری عێراق (کەرکوک، نەینەوا، هەولێر، دهۆک، بەغدا، بەسرە) ئەنجامدرابون، پێشکەش کران.

 

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا تۆڕی (گەنجان و ژنان، ئاشتی و ئاسایش) ڕاگەیەندرا.