لهبهراواری 19ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌دوورودرێژی تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ وئازادییه‌كان و پرسی پێكه‌وه‌ژیان وكاریی رێكخراوه‌یی له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.به‌نیگه‌رانیه‌وه هه‌ریه‌ك له‌و ته‌وه‌رانه خرانه به‌رباس و هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییانه خرانه روو كه ده‌كرێنه سه‌ر مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.به‌تایبه‌تی پرسی ئازادی راده‌ربڕین له ئاستێكی خراپدایه و تائێستا تیرۆركردن له‌سه‌ر راو كاری رۆژنامه‌وانی بوونی هه‌یه و،ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان وچالاكوانان و داخستن وپه‌لاماردانی كه‌ناڵی راگه‌یاندن و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان وچالاكی مه‌ده‌نی بوونی هه‌یه.داتاكان ساڵ به‌ساڵ له هه‌ڵكشاندایه و دیارده‌ی ده‌ربازبوون له‌سزا هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی .هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستاندا پرسی رێگه‌پێدانی رادیۆ و ته‌له‌فزێونه‌كان پرسێكی رێكنه‌خراوه به یاسا و رێسا و بڕیاری یه‌كه‌م وكۆتایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌یده‌ن و پێویستی به‌وه هه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان لێكۆڵینهوهولێپرسینهوه بكات و به‌یاسای به‌په‌له‌و خێرا رێكی بخات .له‌ژێر بڕیاری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ریبهێنێت.
داتا مه‌ترسیداره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان و،پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له سه‌لماندنی مافه‌كانی ئافره‌تان و هه‌وڵى ده‌ركردنی یاسا مه‌زهه‌بى وشهرعیهتدان به به‌شودانى منداڵان وفرهژنى دژ به مافه‌كانی ئافره‌تان ومنداڵان خاڵێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو كه پێویستی به هه‌وڵی ته‌واوی رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئازادیخوازان هه‌یه كه رێگری بكه‌ن له‌ده‌رچوونی ئه‌و یاسایانه‌و فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌رده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان .
هه‌رچه‌نده له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015 وه سه‌دان راسپارده له چوارچێوه‌ی راپۆرتی خولی گشتگیر بۆ عێراق و كوردستان ده‌رچوون.بڕیار وابوو كه پلان بۆ جێبه‌جێكردنیان دابنرێـت بۆ باشتركردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ.به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا شتێكی كرداری نابینرێت،له‌به‌غدا پلان دانراوه و جێبه‌جێنه‌كراوه،له‌هه‌رێمی كوردستانیش جگه له‌ره‌شنووسی پلانه‌كه هیچی دیكه نه‌كراوه.هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه داوای له یونامی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر بۆ دانانی ئه‌و پلانه‌و جێبه‌جێكردنی.هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه بریاریدا له ئیسَتاوه به‌شه‌كانی رێكخراو راسپێردرێن بۆ نووسینی راپۆرتی جیاجیای له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك خۆئامادهكردنێك بۆ راپۆرتی خوولی گشتگیر له ساڵی 2019.
ئازادی كاری سه‌ندیكایی یه‌كێكی دیكه بوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه جێی بایه‌خی كۆبوونه‌وه‌كه بوو به‌تایبه‌تی په‌سندكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ژماره 87ی ساڵی 1948ى رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئازادی كاری سه‌ندیكایی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به گرنگ وه‌سف كرا،به‌ڵام ده‌بێت هه‌رچی زووه پێداچوونه‌وه به ته‌واوی یاسا دژه‌كانی ئه‌و بواره بكرێت ویاسای هاوچه‌رخ له عێراق و كوردستان بۆئازادى كاری سه‌ندیكایی ده‌ربكرێت.هه‌روه‌ها پاڵپشتی رێكخراو بۆ سه‌ندیكاكانی عێراق دووپاتكرایه‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی یاسای بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه ئاماده‌كراوه.
له‌باره‌ی مافی پێكهاته‌و كه‌مینه‌كانه‌وه،كۆبوونه‌وه‌كه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا پرسی به جینۆسایدناساندنی ئیزیدییه‌كان وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر ناكرێـت و كێشه‌و داواكارییه‌كانیان وهلادهنرێـت.هه‌روه‌ها به نیگه‌رانییه‌وه له پرسی كۆچی به‌لێشاوی كه‌مینه‌كان و له‌ولاشه‌وه پرسی گۆڕینی دیموگرافی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی كه‌مینه‌كان درێژه‌ی هه‌یه و پێویستی به‌وه هه‌یه له‌ئاستی یاسایی له عێراق و كوردستان كاری له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
به نیگه‌رانیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه روانیه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له كوردستان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆتای كه‌مینه‌كان.به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كه پێی وابوو ده‌بێت رێ و شوێنی له‌بار بگیرێته به‌ر بۆ رێكخستنی تۆمار‌و شێوزای كه‌مینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌بارتر نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیییهكانیان،هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پاراستنى نوێنه‌رایه‌تییان به‌پێویستى زانى بوونی كۆتا بۆ ئێزیدی و كاكه‌ییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان جێ به‌جێ بكرێت ،له لایه‌كى تر هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به ئاراسته‌ى لیستى داخراو بهبچوكردنهوهى ئازادییه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رى كوردستانى زانى .
له‌باره‌ی ململانێ له‌سه‌ر ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ،كۆبوونه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و ئالۆزییانه‌ی كه له‌وناوچانه هه‌یه له‌دیارده‌ى بهسهربازیكردنى و پێی وابوو هه‌رچی زووه ده‌بێت بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه‌و ململانێی چه‌كداری له‌وناوچانه دووربخرێته‌وه‌و پهناببرێتهوه بۆ ده‌ستوور و یاسا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه.
له‌باره‌ی كاری رێكخراوه‌یی و ئازادی كاری رێكخراوه‌یی ، جه‌خت كرایه‌وه كه ئه‌وفشارانه‌ی كه له‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌یی هه‌یه،له پرسی رێگرى له‌كارو چالاكییه‌كانیان،له‌پرسی ناوزڕاندنیان،له‌پرسی وه‌رگرتنی باج لێیان هه‌موویان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان و ده‌بێت هه‌رچی زووه رابگیرێت.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له ته‌واوی رێكخراوه‌كان كرد كه باشتر وایه فشاری هاوبه‌ش بكه‌ن و رێگه‌ی دادگاكان بگرنه به‌ر بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه.
له دانیشتنی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاروباری ناوخۆیی رێكخراو كرا و راپۆرته‌كانی (پڕۆژه‌كان ،راگه‌یاندن،كارگێڕی،دارایی،كاروباری لقه‌كان ) گفتوگۆیان لهبارهوهكراو بڕیاری په‌سندیان له‌باره‌وه وه‌رگیرا. هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی ساڵی 2018 و بودجه‌كانیان دران.
له‌دوا دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا،به له‌به‌رچاوگرتنى پێویستى ئه‌مرۆ بۆ كارى ئاینده بریاروهرگیرا گرنگی زیاتر به‌كاری هه‌ڵمه‌ت و داكۆكیكردن بدرێت وه‌ك ستراتیجێكی كاری رێكخراو،له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا لێژنه‌یه‌كی راسپارد بۆ ئه‌و كاره.جگه له‌وه‌ی به‌گرنگییه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی تۆڕبه‌ندی و هاوپه‌یمانی كرا.هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاری پاڵپشتی بۆ درهستكردنی ئه‌م تۆڕ‌و هاوپه‌یمانیانه دران:
یه‌كه‌م: تۆڕی ره‌قیب بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن ودیموكراسی له عێراق.
دووه‌م: هاوپه‌یمانی كار له پێناوی مافی مرۆڤ و ئاشتی
هه‌ولێر
2018/1/19