كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2018/2/18 له گه‌رمیان له كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی به‌شێك له رۆژنامه‌نوسان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گروپى گه‌رمیانى پاڵپشتی میدیای كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی پێكهێنرا ، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و رێكخراوی UPP پاڵپشتی ده‌كرێت .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای خستنه رووی داتای پێشێلكاریه‌كانی به‌رده‌م ئازادی راده‌ربرینی دوومانگی ساڵی نوێ ، نامیلكه‌ی ساڵانه‌ی داتا‌و پێشێلكاریه‌كان دابه‌ش كرا .
هاوكات له‌دوای دروستكردنی گروپه‌كه بریار درا پلانی داهاتوو بریتی بێت له به‌هێزكردن و فراوانكردنی گروپه‌كه‌و كاركردن بێت له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربرین و پاڵپشتی كردنی .