لەبەردەوامی كار و چالاكییەكانیدا، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەئامانجی بڵاوكردنەوەی زیاتری هوشیاری و زانیاری لەبارەی ماف و ئەركەكانی هاوڵاتیان و حكومەتد، خزمەتگوزاری (پیفۆ ئینفۆ) راەگەیەنێت كە لەچوارچێوەی ڤیدیۆی كورتدا یاسا و رێنمایی و رێككەوتنەكانی حكومەت بڵاودەكاتەوە، هەروەها ناوەڕۆكی رێككەوتننامە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان لەبارەی ماف و پاراستنی پێكەوە ژیان بڵاو دەكاتەوە.
ئەم كورتە ڤیدیۆیانە بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی دەبن و لەماوەی كەمتر لەخولەكێكدا گرنگترین بڕگە و ماددەكانی نێو رێككەوتننامە یان یاسایەك ئاشكرا دەكەین كە رەنگە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەیوەست بێ بەژین و ژیانی هاوڵاتیان و داهاتوی پێكەوەژیان و ئاشتی و ئازادی و ژینگەی نیشتیتیمانەوە.
یەكەمین خزمەتگوزاریمان دەربارەی (یاسای رۆژنامەگەری كوردستان)ە و كلێك لێرە بكە بۆ بینینی