لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادیدا رۆژی سێ شەممە 28ـی 1ـی 2020 لەشارۆچكەی عەنكاوە لەهەولێر بەبەشداری نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەسایەتی ئەكادیمی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ئەنجامدرا.
بەشی یەكەمی كۆنفرانسەكە تایبەتبوو بۆ گفتوگۆی دەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان وەك نوێنەرانی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەڕلەمانی كوردستان و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان لەوەزارەتی پەروەردە و فێركردن و بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پانێلی تایبەت بەبیری توندوتیژی پەڕگیری پێشكەشكران، ئەمە سەرەڕای خستنەڕووی رەشنوسی پلانی نیشتیمانی دەربارەی رێگریكرد لەبیری توندوتیژی پەڕگیری.
لەبەشی دووەمی كۆنفڕانسەكەدا پانێلەكان تەرخانكرابوون بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دامەزروەكانی بیری ئیسلامی و چالاكوانان و رۆڵی رێكخراوەكان لەرێگریكردن لەتوندوتیژی پەڕگیری لەهەرێمی كوردستان.
لەهەردوو بەشی كۆنفڕانسەكەدا ئامادەبووان بەشداربوون لەگفتوگۆكان و بەپرسیار و سەرەنج رەشنوسی پلانی نیشتیمانی بۆ رێگریكردن لەتوندوتیژی پەڕگیڕی دەوڵەمەندكرد.
كۆنفڕانسەكە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری رێكخراوی تۆلێرانس بێ سنور بۆ ماوەی یەك رۆژ و وەكو بەشێك لەپرۆژەی ریگریكردن لەبیری توندرەوی بەهاوكاری رێكخراوی UPP ئیتاڵی وNOVACT ئیسپانی ئەنجامدرا.
لەكۆتایی كۆنفڕانسەكەشدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە هەریەك لەو كەسانەی كە وەكو پانێلیست بابەتیان لەكۆنفڕانسەكەدا پێشكەشكرد