له به‌رواری ١-٩-٢٠٢٠ به ئاماده‌بونی جێگری كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێز (كه یتی كایزر) له هه‌ولێر، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی وولایه‌تی ئۆهایۆ له ئه‌مریكا به‌ڕێز (Matt Wells)، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (United Planet) دوا چالاكی ئۆنلاینی بۆ به‌شێك له به‌شداربووانی به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆڕی كلتوری ڕێكخست.
پاش ووته‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ڕێكخراوی United Planet و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی، جێگری كونسوڵی گشتی (كاسرین كایسه‌ر) ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م جۆره پرۆگرامانه بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هاوڵاتیانی عێراق و ئه‌مریكا.
دواتر به‌شداربوانی پرۆگرامه‌كه پڕۆژه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو كه باسكردن بوو له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و ئه‌مریكا و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له ژیانی خه‌ڵكدا ڕوویانداوه.
له كۆتایشدا به‌شداربوانی پرۆگرامه تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به پرۆگرامه‌كه خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان نیشاندا كه .چۆن ئه‌زمونی ژیانی تاكه‌كه‌سی ئه‌وانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی كلتوری پرۆگرامێكی هاوبه‌شی نێوان ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی و ڕێكخراوی United Planetی ئه‌مریكیه كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوو كه تێیدا ١٢٠ قوتابی زانكۆ و قوتابخانه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا به‌شداریان تێدا كردوو حه‌فتانه له ڕێگای به‌رنامه‌ی زوومه‌وه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین گفتوگۆیان ده‌كرد ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی گشتی، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانی له عێراق و ئه‌مریكا.