بەئامادەبونی ژمارەیەك لەدادوەر، پارێزەر و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، گفتوگۆیەكی تایبەت بۆ قسەكردن لەسەر كەموكوڕییەكانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان، رێكخرا.
گفتوگۆكە لە3ـی 11ـی 2020 لەشاری هەولێر ئەنجامدارا و نوێنەری رێكخراوی ئاشتی و ئازادیش تیایدا بەشداربوو كە ژمارەیەك لەرێكخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان رێكیان خستبوو.
نوێنەرەكەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ژمارەیەك پێشنیازی دەربارەی یاساكە پێشكەشكرد كە هاوكات لەگەڵ راسپاردەی كۆبونەوەكە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت بەئامانجی هەمواركردنەوەی یاساكە.
یاسای ماف و ئینتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەهەرێنی كوردستان ــ عێراق، ژمارە 22ـی پێدراوە كە لەساڵی 2011 لەپەڕلەمانی كوردستان دەرچووە و لە21 ماددە پێكهاتووە.
لێرە كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی تەواوی یاساكە