جه‌ماوه‌ری چینی كارێكاران له عێراق وكوردستان
ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م یه‌كێتییه سه‌ندیكاییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان
رۆژی دووشه‌ممه 20/11/2017 په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری و به ئاماده‌بوونی 174 ئه‌ندام ده‌نگی دا له‌سه‌ر په‌سندكردنی رێككه‌وتنامه‌ی 87ی ساڵی 1948ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئازادی سه‌ندیكایی ومافی رێكخستنی كاری سه‌ندیكایی.
ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی له‌وكاته‌ی پیرۆزبایی ورێز بۆ چینی كرێكارانی عێراق و كوردستان ده‌نێرێت له‌شوێن وكه‌رته جیاجیاكانی كار،له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م هه‌نگاوه دروسته به ده‌ستكه‌وتی تێكۆشانی چینی كرێكار‌و سه‌ندیكاچیاوازه‌كانی و یه‌كێتییه پۆڵاینه‌كانی ده‌زانێت.
له‌وكاته‌ی كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رزده‌نرخێنیین بۆ ده‌نگدان بۆ په‌سندكردنی رێككه‌وتنامه‌ی 877ی ساڵی 1948،له‌هه‌مان كاتدا داواده‌كه‌ین كه:
11-كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسی یاسای ئازادی كاری سه‌ندیكایی په‌سندبكرێت كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه سه‌ندیكاییه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه.
2-ره‌تكردنه‌وه یا هه‌مواری هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئازادی كاری سه‌ندیكایی به‌ربه‌ست ده‌كات.
له‌ولاشه‌وه هه‌رچه‌نده كه به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقی به‌په‌سندكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ پابه‌ند بێت،داواش ده‌كه‌ین كه په‌رله‌مانی كوردستان به‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵبستێت:
1-ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌سندكردنی یاسای كاری عێراقی،یاسای ژماره 37ی ساڵی 2015كه به‌هه‌وڵ وكۆششی سه‌ندیكاكانی عێراق و په‌رله‌مان ده‌رچووه‌و،گونجاوه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی كرێكاران وئازادی كاری سه‌ندیكایی.
22-كاركردن بۆ ده‌ركردنی یاسای تازه‌ی ئازادی كاری سه‌ندیكایی له‌هه‌رێمی كوردستان كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ رۆحی په‌سندكردنی رێككه‌وتنامه‌ی 87ی ساڵی 1948.
3- ره‌تكردنه‌وه یا هه‌مواری هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئازادی كاری سه‌ندیكایی به‌ربه‌ست ده‌كات.
هه‌ولێر
21-11-2017