له به‌رواری 17-21 /2017/11 بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ خولی بنیاتنانی توانا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه چوو ، كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (هه‌موومان هاونیشتیمانین) ، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عێراقی و سوری له هه‌ردوو ره‌گه‌ز و له پێكهاته‌ی جیاوازی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدرا ، هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌مين جاره خوڵێك گه‌نجانی هه‌ردوو وڵات له‌به‌رنامه‌ی (هه‌موومان هاونیشتیمانین) پێكه‌وه كۆبكاته‌وه
ئامانجی خوله‌كه بنیاتنانی توانابوو بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی ئاكادیمی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له نیوان گه‌نجانی عیراق و سوریا ، به تایبه‌ت كه باری ململانێ و ناكۆكی له نیوان ئه‌و دوو ولاته‌دا زور له یه‌كه‌وه نزیكه ، هاوكات ناسین و رۆچونی زیاتر بوو له بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 2250 كه تایبه‌ته به گه‌نجان و دروستكردنی بریار .
دیاری كردنی گروپه به‌شداربووه‌كه‌ی عیراق له‌و گه‌نجانه بوو كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئاشتی و ئازادی توێژینه‌وه له‌سه‌ر گۆڕینی دیموغرافی ده‌كه‌ن .
سێ رۆژی یه‌كه‌می راهینانی خوله‌كه له لایه‌ن (ریما ماجد) تایبه‌ت به توانای توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو ،ناوبراو مامۆستای زانكۆی ئه‌مریكیه له به‌یروت ،و پسپۆری بواری توێژینه‌وه‌ی ئاكادیمیه.
رۆژانی كۆتایی له لایه‌ن راهینه‌ر (هاجه‌ر شه‌ریف ) ه‌وه به‌ڕێوه چوو كه چالاكیكی گه‌نجی لیبیه، راهینانه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به‌بڕیاری 2250ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .
شایانی وتنه سه‌رباری راهینانه‌كان چه‌ند چالاكیه‌كی تر ئه‌نجام دران، له‌وانه كۆتایی رۆژی سێیه‌م (سونیا) نوینه‌ری ریكخراوی developing peace from Canada سه‌ردانی گه‌نجانی به‌شداربووی كرد ، و له نزیكه‌وه ئاشنای سروشتی كار و جوری چالاكیه‌كانیان بوو كه له عیراق و سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
پاشان رۆژی چواره‌م ته‌واوی گروپه‌كه سه‌ردانی شاری (ته‌ڕابلوس) یان كرد ، سه‌ردانه‌كه تایبه‌ت بوو به ناسینی ناوه‌ندی (ئێمه ته‌ڕابلوسمان خۆشده‌وێت ) ، هه‌ر به گه‌یشتن به شوێنه‌كه له لایه‌ن گه‌نجانی ناوه‌نده‌كه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێكرا ، له سه‌ردانه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕی ئه‌زمون كرا‌و ناوه‌نده‌كه به رونی كار و ئه‌زمونی خویان شی كرده‌وه بۆ گه‌نجه عیراقی و سوریه‌كان و دواتر گه‌نجه‌كان باسی كار و چالاكیه‌كانی خۆیان كرد له عێراق و سوریا ، له كۆتایشدا گه‌نجانی ناوه‌نده‌كه ته‌واوی گروپه‌كه‌یان به گه‌ره‌كه كۆنه‌كانی شاره‌كه گه‌راند كه زیاتر هه‌ردوولای له یه‌كتری نزیك كرده‌وه .
هه‌ر له سه‌روبه‌ندی خوله‌كه‌شدا به‌شێك له گه‌نجانی عیراق و سوریا به‌شداری هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژ به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنانیان كرد ، كه له لایه‌ن رێكخراوێكی سوریه‌وه ئه‌نجام درابوو .