سه‌رله‌به‌یانی چوارشه‌مه به‌رواری 2017/11/29 به‌به‌شداری سه‌ركرده‌و كادیرانی یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكا كرێكاریه‌كانی عێراق ، كۆنگره‌ی داهاتووی گفتوگۆی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
كاره‌كانی كۆنگره گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ له‌وانه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چونه ناو گفتوگۆی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی ، داهاتوی گرنتی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران له عێراق ، گفتوگۆی پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و تیڕوانینی حكومی و سه‌ندیكاكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ، هاوكات گفتوگۆكردن له‌سه‌ر واقعی داهاتووی ماف و ئازادیه‌كانی سه‌ندیكاكان له عێراق و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و داهاتووی سیاسه‌تی ئابوری له عێراق .
كۆتایی كۆنگره‌كه به‌به‌شداری یه‌كێتیه‌كان و سه‌ندیكاكانی كرێكاران و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و په‌رله‌مانی عێراقی و راوێژكاری سه‌روك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رله‌وێدا پێشنیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره پێشكه‌ش كران تاوه‌كو گفتوگۆی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق به‌ره‌وپێش ببات .
كۆنگره‌كه به‌شێك بوو له چالاكیه‌كانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی له وه‌رزی چواره‌می كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ، به هاوبه‌شی ناوه‌ندی هاوپشتی كرێكارانی جیهانی و رێكخراوی NPA ی نه‌رویجی .