هێرش ده‌كرێته سه‌ر نوسینگه‌ی رێكخراویكی نێوده‌وڵه‌تی و چالاكێكی مه‌ده‌نیش رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كاره له خزمه‌تی پلانه‌كانی عێراقدایه
ئێواره‌ی روژی چوارشه‌ممه به‌رواری 2018/12/3 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كێك له نووسینگه‌كانی رێكخراوی ( NPA )ی نه‌رویجی له شاری هه‌ولێر ، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر پاسه‌وانی نوسینگه‌كه ، چوار ئۆتۆمبێلی ئه‌و رێكخراوه و چه‌ندین كۆمپیوته‌ر و كامیرا و خه‌زنی كامیراكانیان و چه‌ندین شتی تر ده‌به‌ن .
عه‌بدوڵا خالید سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له پۆستێكدا بانگه‌وازێكی راگه‌یاندووه كه تێدا ده‌ڵێت ئه‌وان ئاگادارن كه پلانێكی دیراسه‌كراو هه‌یه كه زۆرێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتۆته ئاراوه له‌پاش 16ی ئوكتۆبه‌ر و به‌هۆی پلانه‌كانی عێراقه‌وه له هه‌رێم نه‌مێنن و باره‌گای سه‌ره‌كیان ببه‌نه به‌غدا و،ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه دێته هه‌رێم بچێته به‌غدا .
ناوبراو له پۆسته‌كه‌یدا وتویه‌تی "به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی هه‌ندێك كه‌س و دام وده‌زگای حكومی خه‌ریكه ئه‌و پلانه‌ی به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه"
ناوبراو ده‌شڵێت "ئه‌وان له ئێستادا ئاگادارین كه زیاتر له 4 رێكخراوی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر فشاردان ، كه دواترینیان رێكخراوی فریاگوزاری میلله‌تی نه‌رویجیه كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له‌هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن "
عه‌بدوڵا خالید له‌و بانگه‌وازه‌دا داوا له دڵسۆزان ده‌كات كه هه‌رچی زووه په‌له بكه‌ن له كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌خزمه‌تی پلانه‌كانی عێراقدایه .