لە بەرواری ١٥-٨-٢٠١٨ نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لەسەر بانگهێشتی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ یۆنامی لە هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە کۆبونەوەی چەند ڕێکخراوێک لەگەڵ بەڕێز ئەلیس والپول (Alice Walpole) جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن-لە ئێستادا بەڕێزیان نوینەری سکرتێری گشتی نەتەویەکگرتوەکانە لە عێراق بە وەکالەت.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین، بارودۆخی قەزا و بەندیخانەکان، ڕەوشی مافەکانی ئافرەتان، بارودخی کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و باسی لە کەموکوڕیە یاساییەکان و داتای پیشێلکاریەکانی بواری ئازادی ڕادەربڕین کرد.