رۆژی 28 تــا 30ی ئاداری 2019 وۆركشۆپێك بۆ پێكهاتە جیاجیاكانی دەشتی نەینەوا لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

خولەكە لێژنەكانی ئاشتی ناوخۆیی لەناحییەكانی بەرتڵە و قەرەقۆشی دەشتی موسڵ تیایدا بەشداربوون و لەژێر ناونیشانی (ئەنجامدانی توێژینەوەی خێرا لەرێگای بەشداریپێكردنەوە PRA) ئەنجامدرا.

چالاكوانانی پێكهاتەكانی دەشتی موسڵ (كریستیان، شەبەك، توركمان، عەرەب، ئیزدی، موسڵمانی شیعە و سوننە) تیایدا بەشداربوون.

خولەكە لەلایەن #رێكخراوی_ئاشتی_وئازادیPFO بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی پاكسی هۆڵەندا APX ئەنجامدرا.

 

 وێنەی بەشێك لەچالاكییەكە ...