بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری 2019 رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی كارەكانیدا لەكۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان یاداشتێك و هەزاران واژۆی رادەستی پەڕلەمانی كوردستان كرد.

یاداشتەكە تایبەتبوو بە(پێشێلكارییەكانی سەر ئازادی رادەربڕین و چوارچێوەی یاسایی) كە بەپاڵپشتی 15 هەزار واژۆ كە لەسەرجەم هەرێمی كوردستاندا لەچین و توێژە جیاوازەكان كۆكرابونەوە.

شاندەكەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەلایەن لوقمان حمد حاجی مستەفا سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگای مەدەنی وەزرش و لاوانی پەربەمانی كوردستان و ئەندامانی دسكەی لیژنەكەوە پێشوازیكران.

سەرەتا و لەكۆبونەوەیەكدا هیوا عومر لەریكخراوی ئاشتی و ئازادی و بەرپرسی گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لەكۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان باسی لەكار و چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان بۆ لیژنەكەكرد و ئامانجی سەردانەكەشیان بۆ پەڕمان روونكردەوە كە راپۆرتێكی تایبەتییان لەبارەی (پێشێلكارییەكانی سەر ئازادی رادەربڕین و چوارچێوەی یاسایی) بەپاڵپشتی 15 هەزار واژۆی هاوڵاتیانی هەرێم رادەستی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بكەن لەرێی لیژنەی رۆشنبیرییەوە.

لوقمان حمد لەكۆبونەوەكەدا وێڕای بەرزنرخاندنی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان راپۆرتەكەی وەرگرت و راشیگەیاند كە لەچەند رۆژی داهاتودا لیژنەكەیان كۆبونەوە ئەنجام دەدات راپۆرتەكەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادیش یەكێك دەبێت لەكارنامەی كۆبونەوەكەیان و پاش تاوتوێكردنی ئەوانیش بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەینێرن.

پاشان هەر لەناو باڵەخانەی پەڕلەمانی كوردستان و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وێڕای رونكردنەوەی ئامانجی سەردانەكەی شاندی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ رای گشتی و میدیاكان، هاوكات دەقی یاداشت و واژۆكان رادەستی لیژنەی رۆشنبیری پەڕلەمانی كوردستان كران.

 لێرە كلیك بكە بۆ سەیركردنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی شاندی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و لیژنەی رۆشنبیری پەڕلەمانی كوردستان

 

دەقی، هەڵمەتی نیشتمانی پاڵپشتی لە ئازادی ڕادەبڕین 

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی دووساڵی رابردوو رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوار چێوەی كارەكانی كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان و گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربرین كە لە چەندین رێكخرا و رۆژنامەنوس و چالاكوان پێك هاتوون بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی ئازادی رادەربرین هەڵمەتێكمان بەناوی (هەڵمەتی نیشتمانی پاڵپشتی لە ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێمی كوردستان) راگەیاندن . لەو چوارچێوەیەدا 15هەزار ئیمزا لەسەر ئاستی هەموو شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كۆكرایەوە . لە پاڵ ئەوەشدا چەندین چالاكی تر بەرێوەچوو و دەچێت بۆ پاڵپشتی لە ئازادی رادەربرین.

هەڵمەتی نیشتمانی پاڵپشتی لە ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێمی كوردستان

یاداشتنامە بۆ بەرێزان لە

- پەرلەمانی كوردستان 

- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

- ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان 

- دەستەی سەربەخۆیی مافەكانی مرۆڤ 

- وەزارەتی داد،سەرۆكایەتی داواكاری گشتی

سەرەڕای ئەوەی لەهەرێمی كوردستانداژمارەیەك یاسا هەن كە ڕەوشی ئازادی رادەربڕین رێكدەخەن،بە تایبەتیش یاساكانی وەك (یاسای كاری رۆژنامەوانی، یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان).بەڵام رەوشی ئازادی رادەربڕین لە پاشەكشەدایە.ئێمە كە لەلای خوارەوە واژوومان كردووە،داوادەكەین هەرچی زوو پەلە بكەن لە پاراستن وپتەوكردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین بەشێوەیەك كە:

١. پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنی یاسای مافی گەیشتن بەزانیاری. و رێنماییەكان لە رۆژنامەی وقائیعی كوردستان بڵاو بكرێتەوە چتیر رانەگیرێت . 

٢. یاسای خۆپیشاندان بەشێوەیەك هەمواربكرێتەوە كە گونجاوبێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان. 

٣ تۆمەتبارانی پێشێلكارییەكانی ئازادەی رادەربڕین بەزووترین كات بدرێن بەدادگا و ،دیاردەی "هەڵاتن لە سزا" بنبڕبكرێت.

4- رینمایی رێكخستنی فریكوینسی – سپیس هەڵبوەشتێتەوە و لە چوارچێوەی یاسادا مافی كردنەوەی رادیۆ و تیڤی رێكبخرێت كە تیایدا دەستوەردانی دەزگا ئەمنییەكان لەسەر بنەمای وەلائی سیاسی چارەسەربكرێت .