رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەڕێی لیژنەی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەبەعشیقە ئامادەسازی دەكات بۆ ئەو دەستپێشخەریەی ئەنجامی دەدەن لەژێر دروشمی (دروستكردنی نەوەیەك باوەڕیان بەئاشتی هەبێت) (بناء جيل يؤمن بالسلام)

ئەم پرۆژەیە ئەو قوتابییانەی بەعشیقە دەگرێتەوە كە تاقیكردنەوەی وزاری لەناو سەنتەری شارۆچكەكە ئەنجام دەدەن لەپێكهاتەكانی بەعشیقە كە پێكهاتوون لەعەرەب، ئێزیدی، مەسیحی، كوردی شەبەك و توركمان.

لیژنەی ئاشتی بەهاوكاری پەروەردەی بەعشیقە هەموو پلانەكانی داناوە و ڕۆژی سێشەممە ١١-٦-٢٠١٩ دەست پێدەكات و یەكشەممە٣٠-٦-٢٠١٩ كۆتایی دێت .

هاوكات ئاوی خواردنەوە ئامادە دەكەن لەگشت بنكەكانی تاقیكردنەوە، لەگەڵ دابینكردنی كەشوهەوایەكی لەبار بۆ قوتابیان لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەلایەن فەرمانبەران و خۆبەخشەكانی لیژنەی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەبەعشیقە.

ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی و لیژنەی ئاشتی بەعشیقە سوپاس و ڕێزیان پێشكەشی محسین علی قمبر بەڕێوەبەری پەروەردەی بەعشیقە و گشت كادیرەكانی پەروەردەكرد بۆ پاڵپشتییەكانیان بەبەردەوامی لەگەڵ لیژنەی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەبەعشیقە و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی هیوای سەرفرازی و سەركەوتنی بۆ قوتابیان لەتاقیكردنەوەكانیان خواست.