پێویستمان بەوەیە لەبارەی قەرەبووكردنەوەی قوربانیانەوە بدوێین

هاوپەیمانێتیی قەرەبووكردنەوەی دادپەروەرانە

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەشداری هاوپەیمانییەتییەك دەكات كە دەزگای ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ بەهاوبەشییی لەگەڵ 23 رێكخراوی تری كۆمەڵگەی مەدەنی پێكهێنرا كە ئامانجەكەی، قەرەبوكرنەوەی زیانلێكەوتووانی هێرشی تیرۆرستانی داعشە.

لەبڵاوكراوەیەكدا دەزگای ژیان رای گەیاندووە: "ئامانج لەهاوپەیمانێتییەكە دروستكردنی تۆڕێكە لەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان و عێراق و كاردەكات بۆ داكۆكیكردن و دامەزراندنی پرۆگرامێك بۆ قەرەبووكردنەوەی سەرجەم زیانلێكەوتوانی دەستی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ كە بەهۆی هێرشی دڕندانەی تیرۆرستانی داعش زیانیان بەركەوتووە".

رۆژی ٦ـی كانونی دووەم ٢٠١٩ لەشاری هەولێر پاش راگەیاندنی هاوپەیمانێتیەكە، پانێڵێكی گفتوگۆ بەئامادەبونی ژمارەیەك لەبەرپرسانی عێراقی و كوردستانی بۆ ژمارەیەك لەقوربانییانی دەستی هێرشەكانی داعش ڕێكخرا، تیایدا قوربانییان باسیان لەئازار و پێویستیەكانیانكرد.

ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكە لە ئێستادا پێكهاتوون لە:

دەزگای ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕێكخراوی ئاسودە، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی PFO، ڕێكخراوی بێتە وۆڵد، بیشییكۆرین، ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، ڕێكخراوی ئێمە، ڕێكخراوی غاسین ئەلزەیتون، ڕێكخراوی حاموڕابی بۆ مافەكانی مرۆڤ، هاریكیار، پەیمانگای عێراقی بۆ بۆ گەشەپێدان، ڕێكخراوی ژینیدا، دادپەروەری بۆ مافی كەمینەكان، لۆتس فلاوەر، ڕێكخراوی میسرا بۆ پەرەپێدان، سەنتەری نەتەوەیی مافەكانی مرۆڤ، ڕێكخراوی نیشا، ڕێكخراوی شیلۆمۆ، ڕێكخراوی ئاشتبوونەوەی توركمانی، ڕێكخراوی فریاگوزاری توركمانی، پەیمانگای ڕابەرایەتی ژنان، ڕێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان، یەزدا، ڕێكخراوی ئێزدی بۆ بەبەڵگەكردن.