لەچوارچێوەی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادیدا، مێزگردێك بۆ نوێنەرانی حكومەت و سەندیكا و هەڵسوڕاوانی بواری كرێكاری رێك دەخات بۆ ئەوەی دەربارەی هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەهەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكەن.

چالاكییەكەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویج و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر لەرۆژی سێشەممە 26ی نۆڤەمبەری 2019 تا دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەمێزگردەكەدا رەشنوسی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ژمارە 39ـی ساڵی 1971 لەلایەن نوێنەرانی وەزارەتی كارەوە خرایەڕوو، بەشداربوانیش ماددە بەماددە گفتوگۆیان لەبارەوە كرد.

بڕیار وایە ئەنجامی گفتوگۆكە و هەمواری پێشكەشكراو لەلایەن وەزارەتی كاروە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ ئەوەی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی بكات بۆ هەمواركردنەوە.