لەدرێژەی كار و چالاكییەكانیدا، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی وەكو یەكێك لە كارە بەردەوامەكانی لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا راپۆرتی (رەوشی ئازادی رادەربڕین و گردبونەوە لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019) بە كۆمەڵێك داتا و ژمارە بڵاوكردەوە.

رۆژی 11/12/2019 و لەشاری هەولێر و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەدەزگاكانی راگەیاندن و چالاكوانان، راپۆرتەكە بۆ رای گشتی ئاشكراكرا كە بەوردی تەواوی ئەو پێشێلكارییانە تۆماركرابوون لە 01/01/2019 تاكو 30/11/2019 (83) پێشێڵكاری بوو كە تیایدا (151) كەس پێشێلكاری بەرامبەر ئەنجام دراوە , لە كۆی (151) كەس دا (110) كەسیان رۆژنامەنووس و راگەیاندكار بوون.

راپۆرتەكە بەهاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویج و سیدا ئامادەكرابوو.

لەراسپاردەكانی راپۆرتەكەدا داواكراوە كە یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لەكوردستان جێبەجێبكرێت و بۆ مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن هەمان یاسا بەكاربێت نەك یاسای دیكە.

لێرە كیك بكە بۆ خوێندنەوە و وەرگرتنی راپۆرتەكە بەشێوەی PDF

هەمان رۆژ و لەهەمان چالاكیدا كە بەبۆنەی یادی جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤەوە رێكخرابوو، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوكاری (تیمی سێرجیۆ دی میلۆ بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ) راپۆرتێكی دەربارەی پێشێلكارییەكانی سەر خۆپیشاندانەكانی عێراق بڵاوكردەوە.

لێرە كلیك بكە بۆ خوێندنەوە و وەرگرتنی راپۆرتەكە كە بەزمانی عەرەبی نوسراوە و بەشێوەی PDFـە

 

وێنەكان:-