هەولێر

لەچوارچێوەی كار و چالاكییەكانیدا، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی گۆڤارێك دەردەكات كە زیاتر كار لەسەر ئافرەتان دەكات و رۆڵی بنیاتنانی ژنان لەبینیاتنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی پێكهاتەكان و تایبەت دەبێت بەپارێزگای نەینەوا.

رۆژانی 20 و 21ـی 2ـی 2020 لەشاری هەولێر ستافی گۆڤارەكە بەشدارییان لەخولێككرد كە ئامانجەكانی گۆڤارەكە و هۆكارەكانی بۆ بەشداربوان رونكرانەوە كە لەپێكهاتەكانی موسڵ و دەشتی نەینوا پێكهاتبوون.

بڕیار وایە یەكەم ژمارەی گۆڤارەكە لەرۆژی جیهانی ژناندا دەربچێت و ژمارەیەك بابەتی تێدابێت كە زۆرینەیان پەیوەست دەبن بەژنان و رۆڵییان لەكۆمەڵگادا.

گۆڤارەكە مانگانە دەبێت و لە60 لاپەڕە پێكدێت.

ئەم گۆڤارە لەلایەن رێكخراوی پاكسی هۆڵەنداوە پاڵپشتی دەكرێت و سود لەرۆژنامەنوسان و چالاكانی كۆمەڵگای مەدەنی پارێزگای نەینەوا بەهەموو پێكهاتەكانییەوە وەردەگیرێت.