رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە پلەی دووەم هات لە نێ,ان 496 رێكخراوی ناوخۆیی كە بە چەلێنجی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا-19 لەسەر ئاستی عێراق هەلسان.

 

فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومی یەكانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی راپۆرتێكی تێروتەسەلی بلاوكردەوە لەسەر ئەو كەمپینانەی كە رێكخراوە ناخۆیی یەكان بۆ پێشگیری كردن لە بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجامیان داوە، لە راپۆرتەكەدا رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە پلەی دووەم هات بە ئەنجامدانی (10) كەمپین تا 13 نیسانی 2020. لەم كەمپینانەدا چەندین شوێن و گەرەك كرانە ئامانج كە بە ترسناكی ڤایرۆسەكەیان لێ بلاو بوویەوە، وە ئەوەی جێگەی ئاماژە پێ كردنە ئەم كەمپینانە بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەل تیمی سیرجو دیمیلیو ئەنجامدران كە بەبالێكی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی هەژمار دەكرێن ، تیمەكە كاریگەری باشی هەبوو لەسەر سەركەوتنی ئەم كەمپینانە و دەرچوون بە دەرەنجامی نایاب لە بەرژەوەندی گشتی خەلك.

 

كەمپینەكان هەریەكە لە پارێزگای نەجەف و كەربەلا وە پارێزگای بەغدا و پارێزگای نەینەوای گرتەوە بەهەموو ناوچە جیاجیاكانی، وە ژمارەی سوومەندان لە كەمپینەكانی رشاندنی دژە ڤایرۆس لە كەمپینەكاندا گەیشتە زیار لە 18,850 كەس وە تا ئێستاش كەمپیانەكان درێژەیان هەر هەیە بۆ رێگەگرتن لە بلاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كە كاریگەری خۆاپی لەسەر گشت كایەكانی ژیان هەبووە ، بۆ زیاتر زانیاری سەردانی ئەم لینكە بكە