ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی وه‌ك به‌شێك له چالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له به‌رواری ٧-٧-٢٠٢٠ به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سنورداركردنی چه‌ك.
(Control Arms Coalition) كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پلانی كار‌و چالاكیه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه له ساڵی ٢٠٢٠ و هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتی چالاكی ساڵانه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه له ساڵی ٢٠١٩. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی هاوپه‌یمانیه‌كه، گروپی كاری ڕاوێژكاری، و نوێنه‌ری ڕێكخراوه ئه‌ندامه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی ئاماده‌بوون له چه‌ندین ووڵاتی جیاوازه‌وه، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری كۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئه‌ندامان بۆ باشتر جێ به‌جێكردنی پلانی كاری هاوپه‌یمانی سنورداركردنی چه‌ك.
هاوپه‌یمانی سنورداركردنی چه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه كه له ساڵی ٢٠٠٣وه دامه‌زراوه، له ئێستادا ١٥٨رێكخراو له ٨٥ ووڵاتی جیاوازه‌وه ئه‌ندامن تێیدا و پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ڕاگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و زیانه‌كانی ئاڵوگۆڕ و بازرگانیكردن به چه‌ك كه ببێته هۆی توندوتیژ و ململانێ و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.