رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهاوبەشی رێكخراوی NPAـی نەرویج راپۆرتێكی بەهەرسێ‌ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلزی لەژێر ناونیشانی (پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەرفەت یان گرفت بۆ رێكخراوەكان و ئازادی رادەربڕین لەعێراق و هەرێمی كوردستان)ـدا بڵاوكردەوە.

راپۆرتەكە هەڵسەنگاندنێكە بۆ ڕەوشی كاری ڕێكخراوەكان و ئازادی ڕادەربڕین لە سەردەمی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

هەروەها تیشك دەخاتە سەر كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كار و چاالكی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، بە دیاریكراویش ئەو دەرفەت و بەربەستانە دەخاتە ڕوو كە هاتە پێش ڕێكخراوەكان بەهۆی باڵوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە.

لەهەمان كاتدا ڕاپۆرتەكە داتا و زانیاری پێویست دەخاتە ڕوو سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و دیارترین ئەو پێشێلكارییانەش نیشان دەدات كە بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان، كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، و خۆپیشاندەران ئەنجامدراون.

لە دەرەنجامی ئەم هەڵسەنگاندنە ئەوە بەدەركەوت كە باڵوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی كردە سەر ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە ڕووی دابینكردنی جۆری ئەو خزمەتگوزاریانەی كە ڕێكخراوەكان پێشكەش بە هاوواڵتیان و كۆمەڵگای دەكەن.

 

لێرە كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی تەواروی راپۆرتەكە كە بەشێوەی PDFـە و بەزمانی كوردییە