ئێوارەی رۆژی یەك شەممە 20ـی 9ـی 2020 لەشارۆچكەی عەینكاوا لەهەولێر ئەنجومەنی گەنجانی قوشتەپە كۆبونەوەی یەكەمی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ژمارەیەك كاروباری گروپەكەیان تاوتوێكرد.

ئەنجومەنی گەنجانی قوشتەپە پڕۆژەی پتەوكردنی بەڕێوەبەردنی گشتگیرە بۆ گەنجان و ئافرەتان لەعێراق كە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەكات.

 

ئەم ئەنجومەنە لەژمارەیەك لەگەنجانی ناوچەی قوشتەپە پێكهاتووە و كاروچالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.

 

گفتوگۆی رۆژی یەك شەممەیان لەپێناو پتەوتركردنی زیاتری كارو چالاكییەكانیان و خۆئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی چالاكی و چارەسەركردنی پرسە كارگێڕییەكانی گروپەكە.