ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ١/١٠/٢٠٢٠ خولی ڕاهێنان کە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لە قەزای سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک کۆتایی هات کە پێکهاتبون لە ٨ وانە و بەڕێگای ئونلاین ئەنجام دران، ناوەڕۆکی وانەکان پێکهاتوون لە باشترکردنی گوێگرتن لە ڕای جیاواز و کاری گروپ و ئەنجامدانی کەمپین و دەستپێشخەری و داڕشتنی پڕۆژە.