له‌سه‌ر بانگهێشتی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ یۆنامی له هه‌ولێر، نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی له به‌رواری ١١-١٠-٢٠٢٠ له شاری هه‌ولێر به‌شداری كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاتوو دانێلا بیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان یۆنامی له عێراق و نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یۆنامی له هه‌ولێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی تر به‌شداربوون، تیشك خرایه سه‌ر پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ باشكردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان.