ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەسۆران، لەرۆژی جیهانی نەخۆشی شەكردا، سەرەڕای دابەشكردنی ماسك و رێنمایی تەندروستی، ژمارەیەك چالاكی ئەنجام دەدەن.

چالاكییەكە لە14ـی 11ـی 2020 و بەهاوكاری رێكخراوی تەندروستی ئاشتی لقی سۆران لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی قەزاكەدا ئەنجامدرا كە زیاتر لە250 پشكنینی نەخۆشی شەكرە و 20 پشكنینی پەستانی خوێن و 200 پشكنینی ئۆكسجین و چەندین پشكنینی پلەی گەرمی بەخۆڕایی ئەنجامدرا.

هەر لەچالاكییەكدا، ژمارەیەك ماسك و نامیلكەی هۆشیاری تەندروستی بەسەر هاوڵاتانی شارەكەدا دابەشكران.

 

لەساڵی 1991 و بەهۆی زۆربونی رێژەی توشبوانی نەخۆشی شەكرە 14ـی 11ـی هەموو ساڵێكیان بەرۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە دیایكراوە، ساڵانە 130 دەوڵەت بەچالاكی تەندروستی جۆراوجۆر یادی دەكەنەوە.

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان كە ناسراوە بەبكوژە بێدەنگەكە و درێژخایەنە و تا كۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبونی (كلوكۆز) لەخوێندا یان كەمی هۆڕۆمۆنی (ئەنسۆلین) مرۆڤ توشی نەخۆشی شەكرە دەبین، دواجاریش زیان بەخوێن بەرەكان و دڵت دەگەیەنێت.

ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەسۆران، یەكێكە لەو ژمارە ئەنجومەنانەی كە لەهەرێمی كوردستاندا هەن و لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، ئامانج لێیان بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر و بەرزتركردنەوەی تواناكانی گەنجان و بەشداریپێكردنی زیاتری گەنجانە لەناوەندەكانی بڕیاردان.