بەپاڵپشتی دامەزراوەی FBAـی سویدی و بەهەماهەنگی سندوقی دانیشتوانی نەتەوەیەكگرتوەكان، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی وۆركشۆپێكی لەشاری هەولێر بەئامانجی گفتوگۆكردن دەربارەی دروستكردنی پێكهاتەی هاوپەیمانی گەنجان، ئاشتی، ئاسایش، رێكخست.

چالاكیەكە لەڕۆژی 20ـی 11ـی 2020 و بەشەداری 20 گەنج لەپارێزگا جیاوازەكانی عێراقەوە بەرێوەچوو كە بەشداربوان گفتوگۆی تێر و تەسەلیان سەبارەت بەباشترین میكانیزم بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەتیەكەكۆد و ئەو هەنگاو و رێكارانەی كە پێویستن بگیرێنەبەر .