بەبەشداری ژمارەیەك لەكرێكاران كە لەرێگای سەندیكاكانی كرێكارانەوە دیایكرابون، ئاشناكران بەمافە بنچینەییەكانییان لەیاسای كاری عێراقدا، هەر وەها رێگاكانی داوكانی مافەكانیان لەكاتی پێشێلكاریدا رونكرانەوە.

 

رۆژی 22ـی 11ـی 2020 و لەشاری بەغداد رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی پڕۆژەی پاڵپشتی مافەكانی كرێكاران و ئازادی كاری سەندیكایی بەپاڵپشتی رێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی وۆركشۆپێكی بۆ ژمارەیەك لەكرێ:اران ئەنجامدا.

 

بەشداربووانی راهێنانەكە كە لەڕێگای سەندیكاكانی كرێكارانەوە دیاریكرابون راهێنانیان پێكرا دەربارەی مافە بنچینەییەكانی كرێكاران لەیاسای كاری عێراقدا كە بەژمارە 35 ناسراوە.

 

هەر لەراهێنانەكەدا كرێكارانی بەشداربوو بەرێگا و میكانیزمەكانی داواكردنی مافەكانیان لەكاتی روبەروبونەوەی پێشێلكاری لەشوێنی كارەكانیان، ئاشناكران.