لە ڕێکەوتی ١٨/١١/٢٠٢٠  لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی ڕێکخرا بۆ هەڵسەنگاندن و گفتووگۆکردنی فیلمێکی دۆکیۆمینتاری بە ناوی (پاشماوە سەرەوکەووتوەکان)  لە چوارچێوەی پڕۆژەی باشترکردنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، لە (قەزای تلکێف) و (ناحەیەی وانە)، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە بنکەی سەرەکی خۆیان لە شاری هەولێر هەڵسان بە سازدانی کۆبوونەوەی ناوخۆی خۆیان بۆ هەڵسەنگاندن و چاودێری کردنی یەکەمین پیشاندانی فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکە، کە فیلمەکە جەخت لەسەر ڕەواندنەوی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و پیشاندنانی گرینگی پێکەوە ژیان و پەسەند کردنی یەکتر دەکاتەوە. لە دووایدا فیلمەکە پیشانی خەڵکی ناوچەکە و کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناو کۆمەڵگا دەدرێ، بۆ هەردوو لایەنی گفتووگۆ و دۆزینەوەی چارەسەری ئەو کێشانەی کە بوونیان هەیە لە ناوچەکەدا.