ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران لەدوەمین دیداری خۆیدا هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی دابەزینی ئاستی زانستی قوتابیانكرد.

 

رۆژی سێ شەممە 19\1\2021 لەهۆڵی بۆنەكانی قەزای سۆران و بەبەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەسۆران و نوێنەری دامەزراوە حكومییەكان لەقایمقامیەت و پەروەردە و كاروباری ئاینی و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و چالاكی كۆمەڵی مەدەنی، دیدارەكە بەرەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان بەڕێوەچوو.

 

وێڕای ناساندی ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە، هاوكات پرسی دابەزینی ئاستی زانستی قوتابیان و هۆكارەكانی و كاریگەرییەكانی لەسەر پەروەردە بەگشتی و دەڤەری سۆران بەتایبەتی تاوتوێكرا، هاوكات ژمارەیەك پێشنیار وەك چارەسەری بۆ ئەم پرسە خرانەڕوو.

پێشتر و لەلایەن تیمێك لەئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەسۆران هۆكارەكانی دابەزینی ئاستی زانستی قوتابیان لەڕێگەی فۆڕمێكی راپرسییەوە بەبەشداری دایك و باوك و بەخێوكەرانی قوتابییان داتا و زانیاری كۆكرابوویەوە، لەدیدارەكەشدا سەرەڕای خستنەڕووی هاوكات چەندین را و سەرنج و پێشنیاز خرانەڕوو.

 

ئەنجومەنی گەنجانی سەركردەی سۆران لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادییەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە لەژمارەیەك گەنج پێكدێت و خۆبەخشانە كار و چالاكی لەسنوری ناوچەكەی خۆیان ئەنجام دەدەن و گرنگی زیاتر بەپرسەكانی گەنجان دەدەن دەرفەتی زیاتر بۆ رۆڵبینینی گەنجان دەخەنەروو.