بە داوەتێکی فەرمی ڕێکخراوی (UPP) ئیتاڵی وەفدێکی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی و پرۆژەی" لیژنە خۆجێیەکانی ئاشتی LPC" بەشداری ڕێوڕەسم و ئاهەنگی کردنەوەی سێنتەری (تطویر) بوون لە شاری موسڵ.

 

لەپاڵ بەشداری و پیرۆزبایی نوێنەرانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە کردنەوەی سێنتەرەکە، جەخت کرایەوە لەسەر ئەو پەیوەندیە جدیانەی کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی هەیەتی لە گەڵ رێکخراو و هاوبەشە جیهانیەکان، هەروەها هەردوولاش رێککەوتن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەك لە نێوان بەڕێوەبەرانی پرۆژەی (تطویر) و رێکخراوی ئاشتی و ئازادی ساز بکرێت بۆ خستنەڕوو و رێککەوتن لەسەر دەرفەت و کارە هاوبەشەکان.