ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی هەستا بە ڕێکخستنی مێزگردێکی کراوە وەک بەشێک لە پڕۆژەی چاکسازیی لە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ٢ی ٢٠٢١ وەک چاڵاکیی پاڵپشت بۆ بڕیاردان لەسەر یاسای پاراستنی ئازادییە تاکەکەسیەکان و کەمکردنەوەی جیاکاریی، کە بڕیار وایە ئەمساڵ پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.

 

دانیشتنەکە لە هۆڵی ناحیەی حەمدانیە بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونیی گروپێک لە چالاکوانی مەدەنیی و مافەکانی مرۆڤ لە موسڵ،  وە بە بەشداریی ژمارەیەک لە پارێزەران و شارەزایانی بواری یاسادانان.

 

لایەنە ئەرێنیی و نەرێنییەکانی و بۆشاییە یاساییەکانی ئەم ڕەشنووسە تاووتوێ و پێداچوونەوەی لەبارەوە کرا و گرنگترین ڕاسپاردەکان خرانەڕوو کە دەبێ تەواوبکرێن بەرلەوەی یاساکە ڕەزامەندیی لەبارەوە بدرێت، وەک سڕینەوە، زیادکردن و هەموارکردنەوەیان بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی عێراق بە گشتیی، وە حەمدانیە بە تایبەت.

 

هاوکات لە دانیشتنەکەدا بابەتی گرنگیی دەرچوونی یاساکە تیشکی خرایەسەر، کە لەمەوپێش کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ تاووتوێی لەبارەوە کردووە. بەم هۆیەوە، دەبێت گرنگیی بدرێت بە بەدواداچوون و فشار خستنە سەر بڕیاربەدەستان بۆ کارکردنی جددی لەسەر دەرچواندنی ئەم یاسایە، ئەمەش بەتایبەت دوای بەئەندامبوونی عێراق لە هاوپەیمانیی پاراستنی تاکەکان لە هێرشی دەستبەسەرکردن.