رۆژی 20ـی نیسانی 2020 ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (نسا‌ء نینوی) كە ژمارە یەكە بڵاوبویەوە كە ژمارەیەك بابەتی گشتی و تایبەتی تێدایە.

گۆڤارەكە بەشێوە ئەلیكترۆنی بڵاودەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی گرتنەبەری ئەو رێوشوێنە خۆپارێزیانەی كە لەلایەن حكومەتەكانی هەرێم و عێراقەوە لەبابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنادا گیراونەتەبە.

لەم ژمارەیەدا گۆڤارەكە سەرەڕای گرنگیدانی بەگرنگی خۆپارێزی و قۆستنەوەی كاتەكانی ماڵەوە بۆ بەسەربردنی كاتی باش، هاوكات ژمارەیەك وتار و داتای تێدایە كە باس لەقەیرانەكان دەكات لەنێویشیاندا كۆڤید 19 و كاریگەرییە ئابوری و كۆمەلایەتییەكانی.

هەر لەم ژمارەیەدا، پرسە یاساییەكانی تایبەت بەكێشە و گرفتەكانی ژنان و ژمارەیەك چیرۆكی كەسانی سەركەوتوو لەكاردا ئاماژەیان پێدراوە.

ئەمە سەرەڕای بابەتی كاتبەسەربردن و ئامۆژگاری بۆ مامەڵە لەگەڵ منداڵان و تازە پێگەیشتووان.

گۆڤاری (نسا‌ء نینوی) لەدوتوێی 34 لاپەڕە و بەپێوەری A4 لەلایەن رێكخراوی ئاشتی و ئازادییەوە بەپاڵپشتی رێكخراوی پاكسی هۆڵەندا مانگانە دەردەچێت، بۆ خوێندنەوەی ژمارە یەكی گۆڤارەكە لێرە كلیك بكە.