گۆڤاری " نساء نینوی" گۆڤارێکی مانگانەیە، بە چاپکراوی و بە ئۆنلاین دەرئەچێت. ئەم گۆڤارە لە لایەن تیمی جێندەرو بەڕێوەبەری پڕۆژەی ( لیژنەکانی ئاشتی) ئامادە دەکرێت. پڕۆژەی لیژنەکانی ئاشتی وپێکەوە ژیان چەند ساڵێکە لە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بەڕێوە دەچێت.

 

ئەم گۆڤارە لە ژمارە سفری خۆیەوە تا ئەم ژمارە تازەیە؛ لە هەوڵی ئەوەدایە چەند ئامانجێك بپێكێ لە ستراتیژی خۆیدا، کە بریتیە لە بەشێك لە ستراتیژی گشتی پڕۆژەی لیژنەکانی "ئاشتی و پێکەوە ژیان" هەروەها بەشێکیشە لە ڕوئیاو لە ڕؤڵ و نەخشی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە پارێزگای نەینەواو لە ناوچەکانی تری عێڕاق.

 

بابەتەکانی ئەم ژمارەیە، چەشنی ژمارەکانی پێشوو، بابەتی پڕ سەلیقەو زانیاریە، زیاد لەوەش چەندین بابەتی هونەری و ئەدەبی لە خۆی گرتووە کە خوێنەران دەتوانن سودو چیژی زۆری لێببینن، هەرەوها لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی لە نێوان دۆستەکانیان دەتوانن کۆمەکێکی پڕ لە بەها بە دەنگی ئافرەتانی دەشتی نەینەوا بکەن.