رۆژی دوشەممە 29/6/2020 تیمەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەشاری هەولێر رێنمایی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرنایان بەسەر ژمارەیەك لەكاسبكاراندا دابەشكرد.

رێنماییە خۆپارێزییەكە تەواوی زانیارییەكانە لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە وەرگیرابوون و بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی چاپكرابوون.

 

لەرێنماییەكەدا بەوورد لەباری مێژووی ڤایرۆسەكە و چۆنییەتی توشبوونی بەمرۆڤ و رێگاكانی گواستنەوە و خۆپارێزی بەشێوەی نوسین و وێنە روونكراوەتەوە.

بڵاوكردنەوەی ئەم رێنماییانە لەچوارچێوەی پڕۆژەی (فراوانكردنی مەودای كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەعێراق) كە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەپاڵپشتی رێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویج جێبەجێی دەكات