به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی United Planet له وولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و به‌شی ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی بۆستن ، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی پڕۆژه‌ی ئاڵوگۆڕی كلتوری ده‌ست پێكرد بۆ قوتابیانی پێكهاته جیاوازه‌كان له زانكۆ و قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان له عێراق و وولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. ئامانج له پرۆگرامه‌كه بریتیه له دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زمونی گه‌نجان و قوتابیانی پێكهاته جیاوازه‌كان له سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنادا. له چوارچێوه‌ی كۆرسێكدا كه ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، ١٢٠ گه‌نج له وولایه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا و پارێزگاكانی عێراقه‌وه به رێگای ئۆنلاین، هه‌فتانه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئه‌زمونه‌كانیان هاوبه‌ش ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌ندروستی گشتی، كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌روه‌ها ڕۆڵی گه‌نجان و قوتابیانی پێكهاته جیاوازه‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له كۆمه‌لگا خۆجێیه‌كاندا.