هەڵمەتی نیشتمانی پاڵپشتی لە ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێمی كوردستان

یاداشتنامە

بەڕێز/ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز/سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بەڕێز/ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
بەڕێز/ ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان
بەڕێز/ دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
بەڕێز/ وزارەتی داد/ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

سەرەڕای ئەوەی لەهەرێمی كوردستاندا ژمارەیەك یاسا هەن كە ڕەوشی ئازادی رادەربڕین رێكدەخەن، بە تایبەتیش یاساکانی وەک (یاسای كاری رۆژنامەوانی،
یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان). بەڵام رەوشی ئازادی رادەربڕین لە پاشەكشەدایە.
ئێمە كە لەلای خوارەوە واژوومان كردووە، داوادەكەین هەرچی زوو پەلە بكەن لە پاراستن وپتەوكردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین بەشێوەیەك كە:

١. پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی یاسای مافی گەیشتن بەزانیاری.
٢. یاسای خۆپیشاندان بەشێوەیەك هەموار بكرێتەوە كە گونجاوبێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.
٣. تۆمەتبارانی پێشێلكارییەكانی ئازادەی رادەربڕین بەزووترین كات بدرێن بەدادگا و ،دیاردەی "هەڵاتن لە سزا" بنبڕبکرێت.

=========================================================================================================

فۆرمی هەڵمەتی نیشتمانی پاڵپشتی لە ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێمی كوردستان

----------------------------------------------------------

ناوی سیانی *
پیشە *
پاڵپشتی ئەم هەڵمەتە دەكەم *

==========================================================================