رێكخراوی ئاشتی وئازادی, رێكخراوێكی ناحكومی و قازانج نه‌ویسته, سه‌ربه‌خۆیه له‌كارو بڕیاردان ، بڕوای به‌كاری خۆبه‌خشی هه‌یه و كار بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و پاراستن وداكۆكی له ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و بڕوای وایه ناتوندوتیژی تاكه رێگه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.
باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و له كاتی پێویستدا له ناوچه‌ی دیكه باره‌گا ده‌كاته‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی.
ئامانجی گشتی:
به‌شداربوون له سه‌قامگیركردنی ئاشتی و پته‌وكردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ
ئامانجه تایبه‌ته‌كان:
- چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبورده‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
- هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به ماف و ئازادییه‌كان.
-بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی وه‌ك تاكه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان .
-به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی وجیاوازیكردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ.
-بونیادنانی توانامرۆییه‌كان
- مه‌به‌ست
به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی كارا له‌كۆمه‌ڵگا كه بڕوای به ئاشتی وپێكه‌وه ژیان ولێبورده‌یی و ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه گشتییه‌كان هه‌بێت و،دان بنێت به مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات بۆ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.