لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، رۆژی پێنج شەمە 11\4\2019 دوو سیمینار بۆ ژمارەیەك لەقوتابیان پێشكەشكران.

 سیمیناری یەكەم دەربارەی (خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و سۆسیال میدیا) بوو، سیمیناری دووەم دەربارەی (هاوسەرگیری خوار تەمەن 18 ساڵان)بوو.

سیمیناری یەكەم لەلایەن ژالیان كەریم چالاكی مەدەنی و چالاكی دووەم لەلایەن ئەحمەد كاوانی چالاكوانەوە پێشكەشكران.

بەپێی پڕۆژەكە لەبەرنامەدایە كە لەپارێزگای هەولێر لە6 قوتابخانە و لەسلێمانی 2 قوتابخانە و لەهەڵەبجە 2 قوتابخانە هەمان جۆری سیمینار بۆ قوتابیان پێشكەشبكرێت.