رۆژی چوار شەمە 3\4\2019 لەدرێژەی چالاكیەكانی گروپی پێكهاتە و ئاوارەكانی كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان/ رێكخراوی مەسەللـە بەهاوكاری یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی UPP، دوو چلاكی ئەنجامدران.

هەردوو چلاكییەكە لەخوێندنگای ئامادەیی رۆنایی كچان ئەنجامدران كە سیمیناربوون دەربارەی (پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان تاكەكان و ئاینە جیاوازەكان) و (فشاری دەروونی كێشەی دەرونییەكانی قوتابیان نەخۆشی دۆپامین و سیرۆتۆنین بەنمونە.

سیمیناری یەكەم لەلایەن ئەحمەد كاوانی چالاكی مەدەنی و چالاكی دووەم لە لایەن صدیق محمد ماجستێر لەكۆمەڵناسی پێشكەشكران.

بەپێی پڕۆژەكە لەبەرنامەدایە كە لەپارێزگای هەولێر لە6 قوتابخانە و لەسلێمانی 2 قوتابخانە و لەهەڵەبجە 2 قوتابخانە هەمان جۆری سیمینار بۆ قوتابیان پێشكەشبكرێت.